كەسێكی نزیك لە موقتەدا سەدر، ڕێبەری رەوتی سەدر رەتی دەكاتەوە ژنێك كاندیدبێت بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆك وەزیرانی حكومەتی داهاتووی عێراق

 

لە چەند رۆژی رابردوودا دەنگۆی ئەوە بڵاو بووەوە كە ئەگەری هەیە (مەها ئەلدوری) یەكێك لە ئەندامەكانی كوتلەی سەدر ببێتە سەرۆك وەزیرانی عیراق، بەڵام سەرچاوەیەكی نزیك لەو كوتلەیە رایگەیاند كە شتی وا دوورە لە راستیەوە‌و لە عیراقدا ژنان پۆستی سەرۆكوەزیران وەرناگرن.

 

ئاماژەی بەوەشكردووە، تەنانەت خودی سەدر خۆشی ئاگاداری ئەم بابەتەیە ‌و بە هیچ  شێوەیەک نیەتی ئەوەی نیە ژنێك وەك سەرۆك وەزیران دابنێت.

لە هەڵبژاردنە  پێشوەختەكەی چەند رۆژی رابردوو بە پێی ئەنجامە بەراییەكان كوتلەی سەدر بە سەرۆكایەتی موقتەدا سەدر 73 كورسی بە دەست هێناوەو بەمەش دەبێتە پلەی یەكەم .