بەمەبەستی بەدەستهێنانی پشتیوانی، سێ هەڵسوڕاوی ناڕازی گۆڕان لە وڵاتی ئێرانن.

 

هەریەكە لە عەدنان عوسمان، عەلی حەمە ساڵح و یوسف محەمەد، وەك نوێنەری هەڵسوڕاوانی ناڕازی گۆڕان سەردانی كۆماری ئیسلامی ئێرانیان كردووە.

سنورمیدیا زاینویەتی ئەو سێ هەڵسوڕاوەی گۆڕان، دەیانەوێت ئێرانییەكان هاوكاریان بكات بۆ ئەوەی دەست بگرن بەسەر بزوتنەوەی گۆڕاندا، سەركردەكانی ئێستای گۆڕان دوور بخەنەوە.

سێ هەڵسوڕاوەكەی گۆڕان بەدەستی بەتاڵ نەچوون و پڕۆژەیەكیان پێیەو لەگەڵ ئێرانییەكان تاوتوێی دەكەن.