دوو په‌رله‌مانتاری كۆمه‌ڵی دادگه‌ری دڵنیایی له ڕه‌وشی ته‌ندروستی مامۆستا ئیسماعیل سوسه‌یی ده‌ده‌ن.
دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ هه‌ردوو په‌رله‌مانتاری كۆمه‌ڵی دادگه‌ریی كوردستان، ڕوپاك ئه‌حمه‌د و به‌دریه سیوه‌یلی سه‌ردانی زیندانیانی چاكسازی گه‌ورانی هه‌ولێریان كرد و له نزیكه‌وه ڕه‌وشی زیندانییانیان بینی، ڕایانگه‌یاند، دوای بڵاوبوونەوەی دەنگۆیەک لەسەر خراپیی دۆخی تەندروستی مامۆستا ئـیسماعیل سوسەیی و بڕینەوەی قاچێکی لە زیندان ئـێمە بە پێویستمان زانی سەردانی مامۆستا بکەین.
ئاشكرایان كرد، ئـەمڕۆ لە نزیکەوە مامۆستامان بینی و دوای دڵنیا بوونەوەمان لە تەندروستی مامۆستا زانیمان ئـەم دەنگۆیە دوورە لە ڕاستی و مامۆستا ئـیسماعیل ھیچ گرفتێکی تەندروستی نیە.
هاوكات ڕاشیانگه‌یاند، مامۆستا ئـیسماعیل یاداشتێکی شەش خاڵی پێشکەشکردنین کە تێیدا زۆر جەخت لەسەر خوێندن و خوێندنەوەی دەکات داوا دەکات کە پەرتووکی زیاتری بۆ ببرێتە زیندان.
ئاماژه‌یان به‌وه‌شكرد، هەر ئـەمڕۆ لەگەڵ لایەنی پەیوەندی دار گرفتەکەیمان چارەسەرکرد، ده‌شڵێن: بۆیە ئـێمە لە داھاتوو بە وردی کار لەسەر مافی گیراوان و ڕاگیراوان دەکەین و پاڵپشتی ھەموو مافێکیان دەکەین.