بۆجارێكی دیكە خۆپیشاندامی مامۆستایانی گرێبەست لەشاری سلێمانی دەستیپێكردەوە.
ئەمرۆ پێنجشەممە دووبارە خۆپیشاندانی مامۆستایانی وانەبێژی گرێبەست لە بەردەم بەڕێوەبەرایەتی پەروەردە سلێمانی ئەنجامدرا.
مامۆستایانی وانەبێژ داوای دامەزراندنی فەرمی دەکەن و سەرجەم جەخت لەوە دەکەنەوە گەر داواکاریەکانیان جێبەجێ نەکرێت لە بایکۆت بەردەوام دەبن و بەمەش زەرەرمەندی گەورە قوتابیانن.
تائێستا حكومەتی هەرێمی كوردستان بەفەرمی هیچ وەڵامێكی مامۆستایانی وانەبێژی نەداوەتەوە.