سنورمیدیا –
 
دلاوەر حاجی عوسمان، هەڵسوڕاوی بزوتنەوەی گۆڕان لەسەر وتارێك هەڕەشە لە مامۆستایەكی زانكۆ دەكات و پێی دەڵێت”گوت خوارد”.
 
د.محەمەد عەلی، مامۆستای زانكۆ و هەڵسوڕاوی پێشووی بزوتنەوەی گۆڕان وتارێكی نوسیوە لەژێر ناوی “چیای نەوشیروان مستەفا وەک چارەسەر: خورافەتێکی سیاسیی نوێ” شاخەوان تاهیر عەبدوڵا، هەڵسوڕاوی نارازی بزوتنەوەی گۆڕان هەمان وتاری لە فەیسبوكی خۆی بڵاوكردووەتەوە.
 
دلاوەری حاجی عوسمان، لە كۆمێنتێكدا بۆ شاخەوان تاهیر نوسیویەتی “ڕێزم ھەیە بۆ تۆ برا بەڵام محە خوێڕی گوی خوارد باشە”.
 
لە كۆمێنتی دواتر دلاوەری حاجی عوسمان دووبارە هێرش دەكاتەوە سەر مامۆستاكەی زانكۆ و دەڵێت”نەیسڕیتەوە ئەگینا بەڕاستی بەیانی پێ ی دەرخوارد دەدەم باشە”.
 
دلاوەری حاجی عوسمان، هەڵسوڕاوێكی نزیك لە چیا و نما نەوشیروان مستەفایە و زۆربەی كاتەكان لەماڵی نەوشیروان مستەفا دەمێنێتەوە.
 
بزوتنەوەی گۆڕان لە هەڵبژاردنی 10-10 توشی شكستێكی گەورە هات و هیچ كورسییەكی بەدەستنەهێنا، ئێستا هەڵسوڕاوانی گۆڕان داوای هەڵوەشاندنەوەی خانەی راپەڕاندنی ئەو بزوتنەوەیە دەكەن.
وێنەی كۆمێنتەكانی: