سنورمیدیا – تایبەت

ژمارەیەك هەڵسوڕاوی بزوتنەوەی گۆڕان لە شاری سلێمانی هێرش دەكەنەسەر عومەر سەید عەلی و دەیانەوێت لێیبدەن و بە ئەستەم لەدەستیان ڕزگاری بووە.

 

سەرچاوەیەك لە گردی زەرگەتەی بزوتنەوەی گۆڕان بە سنورمیدیای ڕاگەیاند”دوای شكستەكەی بزوتنەوەی گۆڕان، ژمارەیەك هەڵسوڕاو لە بازنە جیاوازەكانی سلێمانی هاتبوونە گردی زەرگەتە، پاش گفتوگۆیەكی توند هەندێكیان ویستیان پەلاماری عومەر سەید عەلی، ڕێكخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان بدەن و لێی بدەن”.

 

وتیشی” بەپەلە سكرتێرەكەی و دوو كەسی دیكە كاك عومەر یان بردە ژورەكەی و دەرگایان لەسەر داخست، پاش ماوەیەكیش گەنجەكان هێوركرانەوە و داوایان لێكرا بەردەم ژوورەكەی عومەری سەید عەلی بەجێ بهێڵن”.

 

بزوتنەوەی گۆڕان لە هەڵبژاردنی 10-10 توشی شكستێكی گەورە هات و هیچ كورسییەكی بەدەستنەهێنا، ئێستا هەڵسوڕاوانی گۆڕان داوای هەڵوەشاندنەوەی خانەی راپەڕاندنی ئەو بزوتنەوەیە دەكەن.