مەڵبەندی ٣ی یەکێتی لە هەولێر رایگەیاند، یەکێتیی ئامانجیەتی پڕۆسەی هەڵبژاردن بە پاک و بێگەردی بەڕێوەبچێت و ڕێگری جدی لە هەموو هەوڵێکی تەزویر دەکات.

نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی لێپرسراوی مەڵبەندی ٣ی هەولێری یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند:” لە هەندێک پەیج و ماڵپەڕ وگروپی تایبەتی ئاراستەکراوی سەر بە دەزگایەکی موخابەراتی نووسراوێک بەناوی لێپرسراوی مەڵبەندی هەولێر بڵاوکراوەتەوە، لێرەوە رایدەگەیەنین ئەم نووسراوە تەزویر و دروست کراوە و هیچ بنەمایەکی نییە”.

دەشڵێت:” یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ئامانجیەتی پڕۆسەی هەڵبژاردن بە پاک و بێگەردی بەڕێوەبچێت و ڕێگری جدی لە هەموو هەوڵێکی تەزویر دەکەین و دڵنیاتان دەكەینەوە ئەو هەوڵانە نیشانەی ئیفلاسی سیاسی لایەنێكی دیاریكراوە”.