بەپێی پێشبینی كەشناسی هەرێمی كوردستان، سبەی یەكشەممە كە هاوكاتە لەگەڵ بەڕێوەچونی دەنگدانی گشتی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق، پلەكانی گەرما لە شارەكانی باشوری كوردستان بە یەك پلە بەرزدەبنەوە.

 بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان، كەمێك لەمەوبەر لە راگەیەندراوێكدا كەشوهەوای ئەمڕۆ(شەممە)و سبەی(یەكشەممە)ی شارەكانی باشوری كوردستانی بڵاوكردەوە.

بەپێی راگەیەندراوەكە، ئاسمانی ئەمڕۆ و سبەی شارەكانی باشوری كوردستان ساماڵ دەبێت و سبەینێ یەكشەممە پلەكانی گەرما لە هەر یەك لە شارەكانی باشوری كوردستان، بەراورد بە ئەمڕۆ یەك پلە بەرزدەبنەوە.