وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رايگەياند: ئەنجامی دەنگدانی تایبەت لەگەڵ دەنگدانی گشتی ڕادەگەیەنرێت.

جومانە غەلای، وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەنوانیدا ئاماژەی بەوەكرد: دەنگدانی تایبەت بایەخ و گرنگییەکەی تایبەتی هەیە هاوشێوەی دەنگدانی گشتی، بۆیە وەک کۆمسیۆن ئامادەین بۆ هەرکاریەکی بەپەلە و نەخوازرا و پلانی جێگرەوەمان هەیە بۆ هەر دۆخێکی لەناکاو.

ڕاشیگەیاند: ئەنجامی دەنگدانی تایبەت ئەمڕۆ ڕاناگەیەنرێت، بەڵكو لەگەڵ دەنگدانی گشتیدا دەبێت، کە ئەمەش  24کاتژمێر دوای پڕۆسەکە دەبێت.

ئەمڕۆ 8ی تشرینی یەكەم، پڕۆسەی دەنگدانی تایبەت لە سەرجەم عێراق و هەرێمی كوردستان دەستی پێكرد و بڕيارە پرۆسەکە تا کاتژمێر حەوتی ئێوارە بخايەنێت.;