پارتی دیموكراتی كوردستان و حزبەكەی محەمەدی حاجی مەحمود، ڕێككەوتن لە سنوری بازنەی هەڵەبجە دەنگ دەرانی حزبی سۆسیال دیموكراتی كوردستان دەنگ بە كاندیدەكەی پارتی بدەن.

 

سنومیدیا زانیویەتی لە بەرامبەر وەرگرتنی بڕێك پارە، حزبی سۆسیال دیموكراتی كوردستان بەڵێنی بە پارتی دیموكراتی كوردستان داوە لە سنوری پارێزگای هەڵەبجە كاربكات بۆ سەركەوتنی ئەشواق جاف، كاندیدی پارتی.

 

سنورمیدیا ئەوەی زانیوە ڕێككەوتنەكە عەبدوڵای حاجی مەحمود، بەسەرپەرشتی محەمەدی حاجی مەحمود، ئەنجامی داوە و كاردەكەن بۆ ئەوە كاندیدەكەی هاوپەیمانی كوردستان لەم هەڵبژاردنە دەنگی پێویست بەدەست نەهێنێت.