نرخى یەک ئەمپێر کارەباى مۆلیدە ئەهلییەکانى سلێمانى بۆ مانکى رابردوو لە نێوان سێ هەزار بۆ چوار هەزار دینار دەبێت.
ئەمڕۆ دوشه‌ممه، لیژنەی دیاریکردنی نرخی موەلیدە ئەھلییەکانی سلێمانی نرخی كاره‌بای موەلیدە ئه‌هلييه‌كانی بۆ مانگی نۆ، له‌سه‌ر بنه‌مای نرخی سوته‌مه‌نی له‌بازاڕه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، نرخی كاتژمێره‌كانی كاركردنی موه‌لیده‌كان دیاریكرد.
به‌پێی كۆنووسی كۆبونه‌وه‌كه، كاركردن و ته‌رخانكردنی كاره‌با له‌لایه‌ن موه‌لیده ئه‌هلییه‌كانه‌وه بۆ هاوڵاتیان له مانگی رابردودا، له‌نێوان (80) بۆ (100) سه‌عاتدا بوه و هه‌ر سه‌عاتێك به (43) چل و سێ دینار دیاریكراوه، به‌مه‌ش نرخی یه‌ك ئه‌مپێڕ كاره‌بای موه‌لیده‌ی ئه‌هلی له ناوشاری سلێمانی بۆ ئه‌و مانگه له نێوان سێ هه‌زار بۆ چوار هه‌زار و (500) دینار ده‌بێت، به‌هۆی جیاوازی كارپێكردنی موه‌لیده‌كان له‌گه‌ڕه‌كێك بۆ گه‌ڕه‌كێكی دیكه، نرخی ئه‌مپێڕێك كاره‌بای موه‌لیده‌ی گه‌ڕه‌كێك بۆ گه‌ڕه‌كێكی دیكه جیاواز ده‌بێت.
له كۆنوسی كۆبونه‌وه‌كه جه‌ختكراوه‌ته‌وه، ئه‌و موه‌لیدانه‌ی كه دو فیده‌رن له كاتنی بڕانی یه‌كێك له دو فیده‌ركه نابێت موه‌لیده‌كانیان كاربكات كه ده‌بێته هۆی دروستبونی كێشه.