بەڕێوەبەرێتی پەروەردەی سەیدسادق، فۆرمی دامەزراندنی مامۆستایانی وانەبێژ بڵاودەكاتەوە و داواشدەكات لە سبەینێوە سەردانیان بكەن.
بەڕێوەبەرێتی پەروەردەی سەیدسادق بڵاویكردەوە، دەرچووانی ئەو بەشانەی خوارەوە، فۆڕمی وانەبێژی یەدەكی ساڵانی ڕابردوویان نەماوە لە ڕۆژانی (دوو شەممە) لەڕێكەوتی (۲۰۲١/١٠/٤) كاتژمێر (٩:٣٠ تا ١٢) سەردانی هۆبەی خۆیەتی و میلاك لە دیوانی پەروەردەی سەیدسادق بكەن، بەمەبەستی پڕكردنەوەی فۆڕمی وانەبێژی.
ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە، جگە لە دەرچووانی ئەو بەشانە لە ئێستادا فۆڕم بەھیچ بەشێكی تر نادرێت، لەبەرئەوەی بەشەكانی دیكە فۆڕمی ساڵی پاریان ماوە بەپێی ڕێنمایی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی كار لەسەر فۆڕمی ساڵی پار دەكرێت.
پسپۆڕییەكان:-
۱- پسپۆڕی كۆمپیوتەر بۆ قۆناغی ئامادەیی، تەنها دەرچووی كۆلێژی زانست.
٢-پسپۆڕی عەرەبی بۆ قۆناغی بنەڕەتی، دەرچووانی كۆلێژی پەروەردەی بنەڕەت و پەروەردەی بنیات.
٣- پسپۆڕی كیمیا و بایۆلۆجی و فیزیا بۆ قۆناغی ئامادەیی، تەنها دەرچووانی كۆلێژی پەروەردە.
سەبارەت بە مەرجەكانی ئاشكرای كردووە، پێویستە ئەوەی فۆڕم پڕدەكاتەوە كارتی زانیارییەكەی سەیدسادق بێت و دانیشتووی شارۆچكەكە بێت و پشتگیری دەرچوونی بەشەكەی ئامادە بكات و كۆنمرەی لەسەربێت لەكاتی گەڕاندنەوەی فۆڕمەكە.