به‌ڕێوه‌به‌رى نه‌خۆشخانه‌ى د.جه‌مال ئه‌حمه‌د ڕه‌شیدى منداڵان له‌نوسراوێكدا كه ئاراسته‌ى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى ته‌ندروستى سلێمانى كردوه ڕایگه‌یاندوه، سێ منداڵ به‌هۆى به‌كارهێنانى ده‌رمانى گیایی گیانیان له‌ده‌ستداوه.
د. پشده‌ر عه‌بدولا به‌ڕێوه‌به‌رى نه‌خۆشخانه‌ى د.جه‌مال ئه‌حمه‌د ڕه‌شیدى منداڵانى فێركارى له نوسراوێكدا كه ئاراسته‌ى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى ته‌ندروستى سلێمانى كردوه ڕایگه‌یاندوه، له‌ماوه‌ى دوو هه‌فته‌دا ڕێژه‌یه‌كى زیاترى منداڵان له نه‌خۆشخانه داغڵ ده‌بن،پاشئه‌وه‌ى له‌ده‌ره‌وه‌ى نه‌خۆشخانه ده‌رمان و گژوگیاى ده‌درێتێ هه‌ربه‌وهۆیه‌وه ژیانیان ده‌كه‌وێته مه‌ترسیه‌وه.
ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو، سێ منداڵ هه‌رسێكیان مردوون له‌نه‌خۆشخانه به‌هۆكارى ئه‌و ده‌رمان و گژوگیایه‌ى له‌ده‌ره‌وه پێیان دراوه بۆیه داواى به‌دواداچون ده‌كه‌ن بۆئه‌وه‌ى منداڵى تر به‌وهۆیه‌وه گیان له‌ده‌ست نه‌دات.
وه‌زیرى په‌روه‌رده‌ى هه‌رێمیش ئه‌مڕۆ ڕایگه‌یاند جۆره په‌تایه‌ك له‌نێو خوێندنگه‌كان بڵاوبوه‌ته‌وه‌و به‌شێ:ى زۆرى خوێندكارانى له‌پرۆسه‌ى خوێندن بێبه‌شكردوه.