شارەزایەکی کەشناسی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، بەگوێرەی دوایین نوێبوونەوەکانی مۆدێلی GFS ئەمریکی، یەکەم شەپۆلی بارانبارین لە پایزی ئەمساڵدا لەرۆژانی 14 بۆ 18ی ئەم مانگە دەستپێدەکات.
ئاراس جەبار، شارەزای کەشناسی هەرێمی کوردستان لەراگەیەنراوێکدا باسی لەوەشکردوە، “بەپێی دوایین نوێبوونەوەکانی مۆدێلی GFS ئەمریکی، یەکەم شەپۆلی بارانبارین لە پایزی ئەمساڵدا لە مەودای رۆژانی 14 بۆ 18ی ئەم مانگە دەستپێدەکات.”
باسی لەوەشکردوە، ” شەپۆلەکە لە شەپۆلێکی لاواز پێکدێت لە ناوچە شاخاوییەکانیش کاریگەری مامناوەند دەبێت، بەڵام لە مۆدێل و نەخشەکانی دیکەی کەش و ھەوادا تا ئێستا ئەم ئەگەرە دەرنەکەوتووە و لە ئارادا نیە.”

May be an image of map, sky and text