تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی كوردستان، پشتیوانی خۆی بۆ چەند كاندیدێك لەو بازنانەی هەڵبژاردن راگەیاند كە خۆیان كاندیدیان نییەو دەشڵێت، پشتیوانیان لەو كاندیدانە لەسەر بنەمای قبوڵكردنی پرۆژەی تەڤگەری ئازادیییە.

 تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی كوردستان، ئەمڕۆ شەممە، لە ڕاگەیەندراوێکدا وتی، “لە چەند بازنە و ناوچەیەک پشتگیریی کاندیدی جیاجیامان کردوە و دەکەین بەتایبەتی لەسەر بنەمای قبوڵکردنی پڕۆژەی تەڤگەری ئازادیی، کە پێش ماوەیەک ڕامانگەیاند و بەشێک لەو کاندیدە سەربەخۆ و تەنانەت حیزبیانەش بە خۆشحاڵیەوە قبوڵیان کردوەو بەڵێنیان داوە لە پێناو بەرژەوەندیە گشتیەکاندا کار لەسەر ئەو پڕۆژەیەو پڕۆژەکانی دیکەی تەڤگەریش بکەن.”

تەڤگەری ئازادی خۆی چوار كاندیدی هەن، سێیان لە سێ بازنەی پارێزگای سلێمانی و یەكێكیان لە بازنەیەكی پارێزگای كەركوكە.

تەڤگەری ئازادی لە راگەیەندراوەكەیدا داوای لە ئەندامان و لایەنگران و دۆستانیان كردوە كە دەنگ بەم كاندیدانە بدەن:

کاندیدی سەربەخۆی ئاشوری ھیلان عیسا کەریم کە لەھەمو عێراقەوە ئەتوانرێت دەنگی پێ بدرێت.

کاندیدی سەربەخۆی ئاشوری سەباح نەمرود ججو.

بازنەی 3ی دهۆك: ئیمان عەبدولڕەزاق محەمەد.

بازنەی 2ی کەرکوک: دکتۆر گەیلان قادر.

بازنەی 1ی هەولێر: فەیسەڵ کەریم خان برادۆستی.

بازنەی 3ی ھەولێر(کۆیە): ھەرێم کەمال.

بازنەی ٣ی سلێمانی(پارێزگای ھەڵەبجە و شارەزور): چرۆ حەمە شەریف.

بازنەی 2ی سلێمانی: د. نەرمین مەعروف.