شاناز ئیبراهیم ئەحمەد کارگێڕی مەکتەبی سیاسیو سەرپەرشتیاری مەڵبەندی یەکی سلێمانی لەمیانی پێشکەشکردنی وتارێک لەشاری سلێمانی ڕایگەیاند، “پارتی دوای وەرگرتنی پۆست، ڕێگەی بەغدای بیرچووە”.
لەبارەی هەڵمەتی چەند ڕۆژی ڕابردوی پارتیو قسەکەی نێچیرڤان بارزانی جێگری سەرۆکی پارتی لەبارەی ئەوەی حزبەکەیان حسابی بۆدەکرێت، شاناز ئیبراهیم ئەحمەد وتی:”پارتی دەڵێت ئێمە حزبی یەکەمین، ئەی کە هاتەسەر موچەو قوتی هەرێم بۆ قسەتان نەکرد”.
بەوتەی شاناز ئیبراهیم ئەحمەد، “پارتی دیموکراتی کوردستان هیچ نییەو هیچیش نەبووە”.