ڕێکخەری ژووری رۆژنامەوانی گۆڕان دەڵێت، “پارتێکی ئیسلامی (ھەڵوەریو لە بزوتنەوەی ئیسلامی)، کە بە ئەمری واقع (لە دەرەوەی ئیرادەی سیاسیی خۆیان) کرانە ھێزێکی ئۆپۆزسیۆن، لەبری باسی کێشەکانی خۆیان پەلاماری بزوتنەوەی گۆڕان دەدەن”.
لە ڕاگەیەندراوێکدا ئەمرۆ شەممە، 2ی تشرینی یەکەمی 2021. دلێر عەبدولخالق، ڕێکخەری ژووری رۆژنامەوانی بزوتنەوەی گۆڕان ئەوەشی وتووە، “ئێمە ھێزێکین سەربەخۆین، لەژێر باڵی میللەتەکەی خۆمان گەورە بوین، خەڵکانێکیش پێشتر لە ژێر باڵی گۆڕان گەورە بوون و ئێستا باسی شەرمەزاری دەکەن”.
ئەو دەشڵێت، “شەرمەزاری ئەوەیە، بۆ رازیکردنی خەڵک واز لە ناوی ئاینەکەت بێنی! شەرمەزاری ئەوەیە؛ لەناو ھێزەکەی خۆت، جگە لە زاواکەت متمانەت بە کەسی دیکە نەبێ، بۆ پەرلەمانی کوردستان ھەر ئەو ئەندام بێ! بۆ پۆستی وەزیری کابینەی ھەشتەم ھەر ئەو! بۆ پەرلەمانی عێراق ھەر ئەو کاندید بکەی!”.
ڕێکخەری ژووری رۆژنامەوانی گۆڕان ئەوەشی ختسۆتەڕوو، “کەواتە ئەوە «ئیمان» نیە کە نوێنەرەکانتان پەیوەست دەکا و ھەڵناوەرێن، بەڵکو ئەوە پەیوندی خزمایەتی و حساب نەکردنە بۆ توانای مرۆیی ھەموو ئەوانەی دیکە کە لەدەورتان کۆبونەوە”.