سنورمیدیا
كاندیدێكی هاوپەیمانی كوردستان ئاشكرای دەكات، پارتی دیموكراتی كوردستان و جوڵانەوەی نەوەی نوێ ڕێككەوتوون بۆ دژایەتیكردنی كاندیدەكانی هاوپەیمانی.
غەریب ئەحمەد، كاندیدی ژمارە 20ی هاوپەیمانی كوردستان لە بازنەی چوار بە سنورمیدیای راگەیاند”پارتی و نەوەی نوێ ڕێككەوتنێكی ژێربەژێریان كردووە و پێویستە خەڵكی كوردستان ئاگاداری ئەو ڕێككەوتنەبن”.
وتیشی”پارتی لەو شێوێنانەی دڵنیایە كورسی بەدەست ناهێنێت پشتیوانی نەوەی نوێ دەكات بۆ نموونە لە بازنەی چوار، لەو شوێنانەشی نەوەی نوێ كورسی بەدەست ناهێنێت پشتیوانی پارتی دەكەن”.
ئەو كاندیدەی هاوپەیمانی ترسی نەبوو لەو ڕێكەوتنە و دڵنیایدا كە هاوپەیمانی كوردستان سەردەكەون.