بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان ڕایدەگەیەنێت، لەجۆری جێب واز هاووڵاتیەك لەڕەگەزی نێر دەشێلێت پاش گەیاندنی بەبەشی فریاكەوتنی شەهید هەژار لەكەلار گیانی لەدەستدا، هێشتا كەسوكارەكەی نادیارن.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان لە ڕاگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە، كە بەیانی ئەمڕۆ هەینی لەسەر ڕێگای كەلار بۆ گردەگۆزینە ئۆتۆمبیلێك لەجۆری جێب واز هاووڵاتیەك لەڕەگەزی نێر دەشێلێت پاش گەیاندنی بەبەشی فریاكەوتنی شەهید هەژار لەكەلار گیانی لەدەستدا .
ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە، لەبەر ئەوەی هیچ ناسنامەیەكی پێ نیە تائێستا كەسوكاری نادیارە و تەرمەكەی لەپزیشكی دادوەری قەزای كەلارە، شۆفێری ئۆتۆمبێلەكەش بەبڕیاری دادوەر وبەپێی مادەی 24ی هاتووچۆ بەندكراوە.