ئەمیندارێتی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق ڕایدەگەیەنێت، ڕۆژی یەك شەممەی داهاتوو، دەوامی فەرمی لە دامودەزگاكاندا ڕادەوەستێت.

 

بەپێی بەیاننامەیەكی كورت كە لەلایەن ئەمیندارێتی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراقەوە بڵاوكرایەوە”بڕیاردرا بە ڕاگرتنی دەوامی فەرمی لە ڕۆژی یەك شەممە، ڕێكەوتی سێی تشرینی یەكەم، وەك یادكردنەوەی جەژنی نیشتمانی بۆ كۆماری عیراق”.

خشتەی پشووە فەرمییەكانی حكومەتی هەرێم، كە لە ماڵپەڕی فەرمی حكومەتی هەرێم بڵاوكراوەتەوە، ڕۆژی یەك شەممەی داهاتوو 3-10-2021 لە تەواوی دامودەزگاكانی هەرێم بەبۆنەی “ڕۆژی سەربەخۆیی كۆماری عێراق” دەبێتە پشووی فەرمی.

بەرێوەبەرایەتی گشتی چالاكی وەرزش و ھونەر لە ڕاگەیەنراوێكدا بڵاویكردۆتەوە، كە ڕۆژی یەك شەممەی داهاتوو 3ی تشرینی یەكەم دەبێتە پشووی فەرمی بەبۆنەی ڕۆژی سەربەخۆی كۆماری عێراقەوە.

3ی تشرینی یەكەمی هەموو ساڵێك یادی ڕزگاربوونی عێراق لەدەست حكومەتی بەریتانیا دەكرێتەوە و لە تەواوی عێراق و هەرێم ئەو ڕۆژە پشووی فەرمییە.