فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری حكومه‌تی هه‌رێم رایگه‌یاند، رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی داهاتو كه ده‌كاته 3ی (تشرینی یه‌كه‌م/10)، له‌سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ت و داموده‌زگاكانی هه‌رێم به‌بۆنه‌ی رۆژی سه‌ربه‌خۆیی كۆماری عێراقه‌وه ده‌بێته پشوی فه‌رمی.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له نوسینگه‌ی فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری به سنورمیدیای راگه‌یاند، رۆژی 3ی (تشرینی یه‌كه‌م/10)ی 2021 كه هاوكاته له‌گه‌ڵ رۆژی سه‌ربه‌خۆیی كۆماری عێراق، له‌سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ت و داموده‌زگاكانی حكومه‌تی هه‌رێم ده‌بێته پشوی فه‌رمی، جگه له ناوه‌نده‌كانی خزمه‌تگوزاری ته‌ندروستی و هێزه ئه‌منیه‌كان.
حكومه‌تی هه‌رێم رۆژێك پشوی راگه‌یاند
