له ده‌زگاكانی راگه‌یاندنی عێراق ڤیدیۆیه‌ك بڵاوكراوه‌ته‌وه، تایبه‌ته به‌ناوچه‌یه‌ی پارێزگای دیاله و له‌كاتی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردندا رێگایه‌ك له‌و ناوچه‌یه قیرتاوكراوه.
ناوچه‌كه شوێنێكی كشتوكاڵییه له ناحیه‌ی به‌نی سه‌عد له باشوری رۆژئاوای پارێزگای دیاله، به‌ڵام قیرتاوه‌كه ئه‌وه‌نده خراپه كه هاوڵاتییه‌ك هه‌ر به ده‌ست قیره‌كه هه‌ڵده‌كه‌نێت و هه‌ڵده‌وه‌شێت.
قیرتاوه‌كه له‌كاتی هه‌ڵمه‌تی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن بۆ خه‌ڵكی ناچه‌كه كراوه و خراپیی كاره‌كه هاوڵاتیانی توڕه كردوه له‌وه‌ی كوالیتییه‌كه‌ی له ئاستێكی زۆر نزمدایه.