وته‌بێژى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ڕایگه‌یاند، له‌ئێستادا چاوه‌ڕوانى ئه‌وه‌ن له‌گه‌ڵ حكومه‌تى فیدڕاڵ ده‌ست به‌گفتوگۆبكه‌ن له‌باره‌ى بودجه‌ى ساڵى داهاتوو، ده‌شڵێت:”به‌پێى یاساى بودجه‌ى ساڵى 2021، ده‌بێت ناردنى 200 ملیاره‌كه بۆ هه‌رێم تا كۆتایی ساڵ به‌رده‌وامبێت”.
د.جوتیار عادل وته‌بێژى حكومه‌ت ڕایگه‌یاند، “ناردنى 200 ملیاره‌كه به‌رده‌وامده‌بێت، به‌ڵام مانگى ڕابردوو عێراق كێشه‌ى سیوله‌ى هه‌بوه بۆیه دواكه‌وتوه”.
جوتیار عادل وتیشى:”حكومه‌تى هه‌رێم له‌هه‌وڵدایه گفتوگۆ له‌گه‌ڵ حكومه‌تى عێراق ده‌ستپێبكات به‌مه‌به‌ستى ڕێكه‌وتن له‌سه‌ر پڕۆژه‌یاساى بودجه‌ى ساڵى 2022 عێراق”.
سه‌باره‌ت به‌ڕێگریه‌كانى به‌رده‌م ناردنى 200 ملیاره‌كه جوتیار عادل وتى:”جگه له‌نه‌بونى سیوله، هه‌ندێكجار كێشه‌ى سیاسى بۆ 200 ملیاره‌كه به‌تایبه‌ت له‌لایه‌ن وه‌زیرى دارایی دروستده‌كرێت”.
ماوه‌ى سێ مانگه حكومه‌تى عێراق بڕى 200 ملیار دینار بۆ هه‌رێم ده‌نێرێت‌و به‌هۆى ئه‌وه‌وه موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران به‌ڕێژه‌ى 100% دابه‌شده‌كرێت، ئه‌گه‌رچى نرخى نه‌وت گه‌یشتۆته سه‌رو 80 دۆلار، به‌ڵام حكومه‌تى هه‌رێم ده‌ڵێت: ئه‌گه‌ر ئه‌و 200 ملیاره به‌رده‌وامنه‌بێت ئه‌وا ناتوانن موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران به‌ته‌واوى بده‌ن.