له‌كاتى بانگه‌شه‌كردن بۆ حزبه‌كه‌ى له‌شه‌قڵاوه سیداد بارزانى براى مه‌سعود بارزانى سه‌رۆكى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان ڕایگه‌یاند، به‌غدا له‌عێراقى نوێ‌دا هه‌میشه هه‌وڵى سه‌پاندنى مه‌رجه‌كانى خۆیداوه، ده‌شڵێت:”دواى ڕیفراندۆم ویستیان هه‌رێمى كوردستان‌و مه‌سعود بارزانى سه‌رۆكى ئه‌وكاتى هه‌رێم نه‌مێنن”.
سیداد بارزانى ئه‌ندامى سه‌ركردایه‌تى پارتى‌و براى مه‌سعود بارزانى سه‌رۆكى ئه‌و حزبه ڕایگه‌یاند، “پارتى به‌رپرسیارێتى شكسته‌كان‌و سه‌ركه‌وتنه‌كانیش هه‌ڵده‌گرێت‌و ڕیفراندۆمیش تاكه بڕوانامه‌ى شه‌رعیه به‌ده‌ست میله‌تى كورده‌وه‌یه”.
ده‌شڵێت:”دواى ڕیفراندۆم له‌به‌غدا نیه‌تیان بوو هه‌رێمى كوردستان نه‌مێنێت‌و مه‌سعود بارزانى به‌ده‌ست به‌ستراوى ببه‌نه به‌غداو له‌وێ له‌سێداره‌ى بده‌ن‌و شتێك به‌ناوى هه‌رێمى كوردستانه‌وه بونى نه‌مێنێت”.
بارزانى ئه‌وه‌شى وت:”ئه‌وان وا تێگه‌شتبون ده‌یانتوانى له‌چه‌ند كاتژمێرێكدا هه‌موو هه‌رێم داگیربكه‌ن نه‌یانزانى میله‌ت به‌رگرى ده‌كات”.