كچە كوردێكی شاری سلێمانی لە دووبەی كۆمپانیایی تایبەت بەخۆی دادەمەزرێنێت و دەشڵێت”ئەمەوێت خزمەتی كوردستان بكەم”.
لە تەمەنی پێنج ساڵیدا ڕێناس و خێزانەكەی لە شاری سلێمانییەوە دەچنە بەغدا، پاش نزیكەی دوومانگ مانەوە لەو شارە دەچنە وڵاتی ئەردەن و لەوێشەوە دەچنە وڵاتی هۆڵندا و لەوێ نیشتەجێ دەبن، ئەمە سەرەتای دەستپێكردنی چیرۆكی كچە كوردێكە كە هەر لەسەرەتای تەمەنییەوە خولیایی ئەوەی هەبووە ببێتە بازرگانێكی بەناوبانگ.
ڕێناز تۆفیق، لەبارەی دەستپێكردنی خوێندنی لە وڵاتێکی پەنابەر بە سنورمیدیای وت”لە سەرەتا زۆر سەخت بوو وەك منداڵێك لەگەڵ ئەو ژینگەیە رابێم، دواتر فێری زمانی هۆڵندی بووم، هەربۆیە من لەو دەبێت رەفیقی تازە بکەیت و زمانێکی نوێ فێر بیت، قوتابخانەیە وەرنەگیرام كە تایبەت بوو بە پەنابەران، بەڵكو لە قوتابخانەی ئاساییەوە وەك هەر منداڵێكی دیكەی هۆڵندی دەستم بەخوێندن كرد”.
ڕێناز تۆفیق و یەكێك لە مامۆستاكانی
ڕێناز لە تەمەنی 17 ساڵی بەپێی سیستمی خوێنی هۆڵندا توانیی ئەو بەشە دیاریكات كە خولیایەتی، هەربۆیە خوێندن لەبواری بزنز و كارگێڕی (دائیرە) هەڵدەبژێرێت پاشان بەردەوام دەبێت و لە تەمەنی ١٦ سالی لای محامی تەدبیق دەکات تا ئەو بڕوانامەیە بەدەست دەهێنێت.
”دوای ئەوەی بڕوانامەكەم بەدەست هێنا، بڕیارمدا یاساش بخوێنم و بە دەست بێنم، هەربۆیە لە ئەمستردام و لاهای دەستمكرد بە خوێندنی یاسا و سوپاس بۆ خودا ئەو بڕوانامەیەشم بەدەست هێنا” ڕێناس وای وت.
ڕێناز تۆفیق بەهۆی ئەوەی ئەو سەركەوتنانەی بەدەست هێناوە لەتەمەنی 27 ساڵی بەفەرمی نەتەوە یەكگرتووەكان بانگهێشتی دەكات وەك نوێنەری وڵاتی هۆڵندا بۆ گفتوگۆكردن لەبارەی ئاشتی و نەهێشتنی پاشماوەكانی جەنگ لە جیهان لەو بارەیەوە ڕێناس وتی”لەو كۆنفرانسە بەداخەوە نوێنەری عێراق و كوردستان ئامادە نەبوون، ویشتم وەك كوردێك لەسەر ئەو پرسە لەبارەی كوردستانەوە قسەبكەم، بەڵام بەهۆی ئەوەی وەك نوێنەری هۆڵندا بەژداربووم ڕێگەیان پێنەدام”.
ڕێناز لە بارەگای نەتەوەیەكگرتووەكان
وتیشی”ساڵی 2020 چوومە دووبەی لەوێ تەنها بۆ ماوەی شەش مانگ كارمكرد لەكۆمپانیایەكی كڕین و فرۆشتنی موڵك بۆ کۆمپانیا گەورەکانی بیناسازی، بۆ ئەوەی رابێم لەگەڵ ژینگەی وڵاتەكەش و چۆنییەتی مامەڵەكردن، پاشان گرێبەستەكەمم هەڵوەشاندەوە و دەستی کرد با کار بۆ خۆم، بە ڕێكارە یاساییەكان بۆ دامەزراندنی كۆمپانیای تایبەت لە بواری بسنس، سیستەم، یاسا و (فرەنچیسە)”.
ڕێناز لەبارەی كۆمپانیاكەیەوە وتی”كۆمپانیاكە تایبەتە بە داڕشتن و جێبەجێكردنی پلانی ستراتیژی لەبواری وەبەرهێنان و بازرگانییە و گرێبەستمان لەگەڵ چەندین کارمەند و دکتۆری جیھانی ھەیە بۆ بەرێوەبردنی کۆمپانی و سیستەمات”.
ڕێناز تۆفیق
ڕێناز تۆفیق، پێیخۆشە بێتەوە كوردستان و خزمەتی هاونیشتمانییەكانی بكات و وتی”لە تەمەنی منداڵێمەوە حەزم بەوە كردووە بێمەوە كوردستان، ئێستەش لەناخی دڵمەوە پێمخۆشە خزمەتی وڵاتەكەك بكەم و پلانیشم هەیە بێمەو كاربكەم بۆ بەرەوپێشچوونی نیشتیمانەكەم بە پێی توانای خۆم”.
ڕێناز تۆفیق، لە وڵاتی پەنابەری توانی بە تەنھا زۆر شت بە دەشت بێنێت، خاوەنی كۆمپانیای خۆی لەسەنتەری ئابووری جیهان، دیارنییە حكومەتی هەرێم هاوكاری ڕێناس دەدات بۆ ئەوەی خزمەتی وڵاتەكەی بكات، یاخود وەك زۆربەی گەنجانی دیكەی ئەم وڵاتە ئەویش بێهیوا دەكرێت.
ڕێناز تۆفیق