شارەزایەكی كەشناسی لە گەرمیان ڕایدەگەیەنێت، پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ بومەلەرزەیەك بە گوڕی 3.1 پلەی ڕێختەر نێوان كەلار خانەقینی هەژاند ، بە قوڵایی 10 كیلۆمەتر ژێر زەوی و دووری 9 كیلۆمەتر لە سەنتەری شاری كەلار بووە .

سیروان ساڵح عەلی، شارەزایی كەشناسی گەرمیان بڵاویكردەوە، كاتژمێر 3:45 ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە 2021/09/27 بوومەلەرزەیەك بەگۆڕی 3.1 پلەی ڕێختەر لە گوندی شێروەند-ی نێوان كەلار بۆ خانەقین ڕوویدا.

ڕاشیگەیاندووە، بومەلەرزەكە لە سەر هێڵی پانی ( 34.52° – N ) پلە باكوور و هێڵی درێژی ( 45.29° – E ) پلە خۆرهەڵات بە قوڵایی 10 كیلۆمەتر ژێر زەوی و دووری 9 كیلۆمەتر لە سەنتەری شاری كەلار ڕوویداوە .

‎May be an image of ‎‏‎‎map‎‎‏ و ‏ئاسمان‏‎‎