هاوسەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان دڵنیایی بە کەرکوکییەکان دەدات، ھەمیشە پاڵپشت و ھاوکاریان بێت.
ئێوارەی ئەمڕۆ بافڵ تاڵەبانی ھاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، بەسەردانێک گەیشتە کەرکوک و سەرەتا لەبارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتی، لەلایەن بەرپرسی دەستەی کارگێڕی و ژمارەیەک لە کارگێڕ و ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و ئەنجومەنی سەرکردایەتی پێشوازی کرا و لەگەڵ لێپرسراوانی شارەکە کۆبووەوە، لەو کۆبونەوەیەدا دڵنیایی بە کەرکوکییەکاندا، ھەمیشە پاڵپشت و ھاوکاریان بێت.