كەمێك پێش ئێستا تیرۆرستانی داعش چەند گولـلە هاوەنێكیان ئاڕاستەی ناحیەی قەرەتەپەكرد.
سەرچاوەیەکی ئاسایشی قەرەتەپە بە کوردسات نیوزی راگەیاندوە، کەمێک لەمەوبەر چوار گولـلە ھاوەن ئاڕاستەی ناو سەنتەری ناحیەی قەرەتەپە کراوە، بەڵام ھیچ زیانێکی لێنەکەوتوەتەوە.
ئاشکراشی کردوە، گولـلە ھاوەنەکان لەلایەن تیرۆریستانی داعش و لە خوارووی شارۆچکەکەوە ئاراستەکراون و حەشدی شەعبیش بە ئاراستەکردنی دوو گولە ھاوەن وەڵامی داوەتەوە.
ماوەیەکە جموجۆڵەکانی داعش لەسنوری ناوچە دابڕێنراوەکانی دیالە تەشەنەی کردوە.