نێچیرڤان بارزانی رایدەگەیەنێت “بەردی بناغەی سیستەمی دیموكراسی بەهەموو كەموكورتییەكانیەوە لەم وڵاتەدا پارتی دایناوە”.

نێچیرڤان بارزانی جێگری سەرۆكی پارتی ڕایگەیاند، ” ئێمە هەرگیز نەمان وتووە دیموكراسی لەهەرێم بێ كەموكورتی بووە، بەردی بناغەی سیستەمی دیموكراسی بە هەموو كەموكورتییەكانیەوە لەم وڵاتەدا پارتی دایناوە”.

وتیشی، “پارتی پارێزەری ناسنامەی نەتەوەیی كوردستانە و پشتی تەواوی بە جەماوەرەكەی خۆی بەستووە و مێژوو شاهیدی بۆ ئەوە دەدات”، ئاماژەی بۆئەوەشكرد” ئەو هێزەی ئێستا پارتی هەیەتی لە گۆڕەپانەكەدا سەرچاوەكەی جەماوەرەكەیەتی”.

ئەم وتانەی نێچیرڤان بارزانی لە هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردندا هات بۆ حزبەكەی و ئاماژەی بۆئەوەكرد،” ڕەنگە لەناو پارتیدا بۆچوونی جیاواز بوونی هەبێت، بەڵام لە ئەنجامدا پارتی یەكگرتووە و لەسەر ڕێچكەیەكی دروست دەڕوات”.