وەزیری نەوتی عێراق رایدەگەیەنێت،” رۆژانە یەك ملیۆن لیتر بەنزینی ئاسایی بۆ پارێزگاكانی هەرێم دەنێرین”.
ئیحسان عەبدولجەبار، وەزیری نەوتی عێراق رایگەیاند،”لەگەڵ وەزیری سامانە سروشتییەكانی هەرێم رێككەتووین رۆژانە یەك ملیۆن لیتر بەنزینی ئاسایی بۆ پارێزگاكانی هەرێم بنێرن”.
وتیشی، ئەو رێككەوتنەش بۆ باشتركردنی نرخی بەنزین و وەك بەشێك لەپابەندبوونمان وەك حكومەتی عێراق بەرامبەر رۆڵەكانمان لەهەرێم.
وەزیری نەوتی عێراق ئاماژەی بۆئەوەشكرد،” حكومەتی عێراق هەموو مانگێك نرخی 250 هەزار بەرمیل نەوت بەنرخی سۆمۆ لەبەشە بودجەی هەرێمی كوردستان دادەبەزێنێت، سۆمۆش سەرجەم داتاو زانیارییەكان دەنێرێت بۆ وەزارەتی دارایی بەمەبەستی جێگیركردن و پێدانی ئەو بڕە پارەیەی كە پێویستە رەوانەی هەرێم بكرێت.