سەرۆكی ئەنجومەنی كۆمیسیارانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، هەر دەنگدەرێك كارتە ئەلیكرۆنییەكەی دەنگدانی وەربگرێتەوە حكومەتی عێراق بڕە پارەیەكی بۆ تەرخان دەكات.

جەلیل عەدنان، سەرۆكی ئەنجومەنی كۆمیسیارانی عێراق راگەیاند، حكومەتی عێراق بڕە پارەیەك بۆ هەر دەنگدەرێك دابین دەكات بچێت كارتە ئەلیكترۆنییەكەی دەنگدانی وەربگرێتەوە و بەشداری لە هەڵبژاردنەدا بكات.

دەشڵێت، كاتی وەرگرتنەوەی كارتەكانی دەنگدان بەرەو كۆتایی نزیكبووەتەوە و پێویستە هاووڵاتییان كارتەكانی دەنگدان وەربگرنەوەو بەشداری لەهەڵبژاردنەكەی رۆژی 10/10 ی ئەمساڵدا بكەن.