بەهۆی رازینەبوونی توركیا بە هەڵكردنی ئاڵای كوردستان، کۆڕبەندی ئابووریی هەرێمی کوردستان و تورکیا كە بڕیاربوو ئەمڕۆ لە هەوڵیر بەڕێوەبۆێت دواخرا.
بڕیاربوو کاتژمێر 1ی پاش نیوەڕۆی ئەمڕویەكشەممە 26/9/2021 ، بە بەشداریی وەزیرو وەفدی بازرگانیی توركیا لە هۆڵی سەعد عەبدوڵا لە شاری هەولێر کۆڕبەندێکی ئابووریی بەڕێوەبچێت، بەڵام بۆ چەند کاتژمێرێک دواکەوت.
بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی ئێستا، شەوی ڕابردوو وەفدەكەی تورکیا تیمی پرۆتۆكۆلی حكومەتی هەرێمیان ئاگاداركردووەتەوە، كە نابێت ناوی “كوردستان” بە كۆڕبەندەكەوە هەبێت و هەروەها ئاڵای هەرێمی كوردستانیش نابێت لە کۆڕبەندەکە دابنێرێت، بەڵام وەڵامی تیمی پرۆتۆكۆڵی حكومەتی هەرێم بۆ ئەو داوایە نەرێنی بووە، ئەمەش هۆکاری بەڕێوەنەچوونی کۆڕبەندەکە بووە.
وەفدێكی وڵاتی توركیا بەسەرۆکایەتیی محەمەد مووش وەزیری بازرگانیی سەردانی هەرێمی کوردستانی كردو پێش و لەلایەن مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازییان لێکرا.
جێگەی ئاماژەیە، 17ی ئەم مانگە زیاتر لە 50 بازرگانی تورکیا سەردانی هەرێمیان كردو لەگەڵ بازرگانانی کورد کۆبونەتەوە.