وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی وشهی تێپهڕو نهێنی (پاسۆرد و یوزهرنهیم)ی بۆ سەرجەم دەرچوانی قۆناغی دوانزە ئامادە کردو ئاراستەی وەزارەتی پەروەردەو بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئەزمونەکان کرا.
عەباس ئەکرەم وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ڕایگەیاند، دوای هەوڵەکانی وەزارەت و ناوەندی وەرگرتن، وشهی تێپهڕو نهێنی (پاسۆرد و یوزهرنهیم) بۆ سەرجەم دەرچوانی دوانزەی ئامادەیی ئامادەکراو دوێنێ ڕهوانهی وەزارەتی پەروەردەو بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئەزمونەکان كرا.
وتهبێژی وهزارهتی خوێندنی باڵا و توێژینهوهی زانستی داواشی لە دەرچوانی پۆلی دوانزەی ئامادەیی كرد لەم هەفتەیەوە دەتوانن خۆیان سەردانی خوێندنگەکانیان بکەن بۆ وهرگرتنهوهی وشهی تێپهڕو نهێنی (پاسۆرد و یوزهرنهیم).
وتیشی، پێویستە دەرچوان بەباشی پاسۆردو یوزەرنەیمەکانیان بپارێزن، چونکە دواتر لەڕێگەی ئهو (پاسۆرد و یوزەرنەیم)ه دەتوانن (زانکۆلاین) پڕبکەنەوە.
لەبارەی کاراکردنی زانکۆلاین بۆ دەرچوانی دوانزەی ئامادەیی، وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ڕاشیگەیاند، لە چەند رۆژی داهاتوو زانکۆلاین بۆ دەرچوانی دوانزەی ئامادەیی کارا دەکرێت و پێش کاراکردنیشی لە ڕاگەیەنراوێکی رۆژنامەوانیدا وردەکارییەکەی بۆ دەرچوان دەخرێتەڕوو.