وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار بڕی زیاتر لە 231 ملیۆن دینار بۆ جێبەجێكردنی شەش پرۆژەی خزمەتگوزاری لە سنوری سلێمانی خەرجدەكات.

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار رایگەیاند،”ڕەزامەندیان داوە بە خەرجكردنی گوژمەی زیاتر لە 231 ملیۆن دینار بۆ جێبەجێكردنی شەش پرۆژەی خزمەتگوزاری لە سنوورەكانی سەرگەڵوو، شارەزوور، پێنجوێن، دەربەندیخان”.

ئاماژەی بۆئەوەشكردوە، پڕۆژە خزمەتگوزارییەكان لە بواری دروستكردنی باخچەو كۆنكرێت و قیرتاو و نۆژەنكردنەوەی شەقام و مەنهۆڵ دەبێت.

ئاشكراشیكردوە، گوژمەكە لەسەر ڕێژەی 15%ی داهاتی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەكانی سلێمانییە و بە گوێرەی یاسا و ڕێنماییەكان خەرج كراوە.
وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار راشیگەیاندوە، ئەو پڕۆژانە كاریگەری ڕاستەخۆیان لەسەر بەرزكردنەوەی ئاستی خزمەتگوزارییەكان لەو سنوورانە دەبێت.