جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم رایدەگەیەنێت حكومەت بەردەوام دەبێت لە رەخساندنی هەلی كار بۆ دەرچووانی زانكۆ‌و پەیمانگاكان، دەشڵێت كوردستان و عێراق پێویستی به توانای خوێندكارانی ده‌رچوو هەیە.
قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم رایگەیاند، وه‌ك حكومه‌تی هه‌رێم به‌رده‌وام ده‌بن له‌ره‌خساندنی هه‌لی كاری زیاتر بۆ ده‌رچووانی زانكۆ‌و په‌یمانگاكان.
وتیشی: پێویسته نوێگه‌ری و داهێنان له بواری خوێندنی باڵادا بكرێت و زانكۆكانمان به بازاڕی كاره‌وه گرێ بدرێن.
جێگری سەرۆكی حكومەت باسی لەوەشكرد، گه‌نجانی ئه‌مڕۆ داهاتووی وڵاتن، بۆیه ده‌بێت گرنگی زیاتر به خۆپه‌روه‌رده‌كردن و ده‌وڵه‌مه‌ندكردنی خۆیان بده‌ن به زانست و پێشكه‌وتنی سه‌رده‌م، تاكو بتوانن رۆڵی گرنگ و كاریگه‌ریان هه‌بێت له خزمه‌تكردن و بنیاتنانه‌وه‌ی وڵاته‌كه‌یان.
ئەم وتانەی قوباد تاڵەبانی لە میانی بەڕێوەچوونی ئاهەنگی ده‌رچووانی زانكۆی ئەمریكی لە سلێمانی هات كە بەبەشداری چەندین بەرپرسی حكومی و حزبی بەڕێوەچوو، جێگری سەرۆكی حكومەت راشیگەیاند،” زانكۆی ئه‌مریكی كه‌ناوی گه‌وره‌ترین و به‌هێزترین وڵاتی هه‌ڵگرتووه، به‌رهه‌می خوێنی شه‌هیدانه، بۆیه ده‌بێت شانازییه‌كی گه‌وره‌ی پێوه‌بكه‌ین، كه له ئێستادا گه‌نجانمان له‌م زانكۆیه به‌زانستێكی سه‌رده‌میانه‌و به‌شێوازێكی مۆدێرن راده‌هێنرێن و په‌روه‌رده ده‌كرێن بۆ خزمه‌تكردنی وڵاته‌كه‌مان.
جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌ێم وتیشی” كوردستان و عێراق پێویستی به تواناكانی خوێندكارانی ده‌رچووی زانكۆی ئه‌مریكی و سه‌رجه‌م زانكۆكانی تری كورستان هه‌یه، بۆیه ئه‌م خوێندكارانه‌ی ئه‌مڕۆ ده‌رده‌چن و بڕوانامه‌یان پێده‌درێت ده‌توانن رۆڵیان هه‌بێت له بنیاتنانه‌وه‌ی وڵاته‌كه‌مان.
قوباد تاڵه‌بانی رووی كرده خوێندكارانی ده‌رچووی زانكۆی ئه‌مریكی و پێی راگه‌یاندن عێراق و كوردستان پێویستی به تواناكانی ئێوه‌یه بۆیه ده‌بێت رۆڵتان هه‌بێت له بنیاتنانه‌وه‌ی عێراق و كوردستان، داواشتان لێده‌كه‌م به‌شداری پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن بكه‌ن، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ده‌نگدانی ئه‌مجاره چاره‌نووسسازه بۆ وڵاته‌كه‌مان ده‌تووانن له رێگه‌ی ده‌نگه‌كانتانه‌وه ژیانێكی باشتر بۆ خۆتان دابین بكه‌ن.