لەداهاتوودا عێراق بەنیازە موەلیدە ئەهلییەكان لابەرێت بۆ بەرهەمهێنانی كارەبا پشت بەوزەی خۆر ببەستێت.
وەزارەتی ژینگەی حكومەتی عێراق راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوەو ئاشكرایكرد،”حكومەت بەنیازە بۆ دابینكردنی كارەبای نیشتیمانی، لەساڵی 2022-دا لەڕێگای وزەی خۆرو بەگەڕخستنییەوە جۆرێكی دیكە لەكارەبا بۆ هاووڵاتیانی عیراق دەستەبەربكات و چیتر پشت بەموەلیدە ئەهلییەكان نەبەستێت”.
لەوبارەیەوە تاریق سەمین سەرۆكی كۆمەڵەی موەلیدە ئەهلییەكانی سلێمانی رایگەیاند، تا ئێستا هیچ شتێكی لەو شێوەیە لەهەرێمی كوردستان باس نەكراوە”.
وتیشی،” عێراق تا ئێستا كارەبا لەهەرێمی كوردستان وەردەگرێت، چۆن دەتوانێت لەماوەی یەكساڵدا ئەو كارەبكات”.
بەرهەمهێنانی كارەبا لەڕێگەی وزەی خۆرەوە جگە لە تێچوویەكی كەمتر دەتوانرێت بڕێكی زۆر بەرهەمبهێندرێت، وە كاریگەرییەكەشی لەسەر ژینگە بەراورد بەموەلیدەكان زۆر كەمترە.