وەزارەتی پەروەردە رایدەگەیەنێت كۆتایی ئەم مانگە خولی سێیەمی تاقیكردنەوەی نیشتیمانی بۆ پۆلی 12 ئەنجام دەدرێت داواش دەكات پەروەردەكان زانیاری لەبارەی خوێندكارانەوە بنێرن.
وەزارەتی پەروەردەی هەرێم لەڕاگەیەندراوێكدا ئاماژەی بۆئەوەكرد، تاقیكردنەوەی تەواوكاری خولی دووەمی پۆلی 12 لە 30-10-2021 ئەنجامدەدرێت و پێویستە پەروەردەكان تا رێكەوتی 27ی مانگ زانیاری تەواو لەبارەی ئەو خوێندكارانەوە بنێرن بۆ وەزارەت.
راشیگەیاند،پێویستە خوێندكار بەشداری تاقیكردنەوەی خولی دووەمی نەكردبێت و راپۆرتی پزیشكی پەسەندكراوی سەنتەرەكانی كۆرۆنای هەبێت و بیسەلمێنێت لەماوەی تاقیكردنەوەكاندا تووشی كۆرۆنا بووە.
لە راگەیەندراوەكەی وەزارەتی پەروەردەدا باس لەوەشكراوە، شارەكان كە بەرێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی لێیە، هۆڵی تاقیكردنەوەیان بۆ تەرخاندەكرێت و تاقیكردنەوە كاتژمێر 8:30 خولەكی بەیانی دەستپێدەكات.