سنورمیدیا ـ تایبەت
ئێران لەبارەی وەرگرتنی پۆستی سەرۆك كۆماری عێراق لەلایەن پارتییەوە، دواین پەیامیان بۆ بارزانی نارد.
سنورمیدیا لەسەرچاوەیەكی باڵای پارتییەوە زانیویەتی، ئێران بە نافەرمی وەڵامی بە مەسعود بارزانی، سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستانی یاوەتەوە و پێیان وتووە پشتیوانی حزبەكەی ناكەن بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆك كۆماری عێراق.
ئەو سەرچاوەیە وتیشی”ئێرانییەكان پێیان وتین، دوبارە پشتیوانی یەكێتین بۆ وەرگرتنی ئەو پۆستە”.
پارتی دیموكراتی كوردستان سێ ساڵ پێستر هەوڵیدا پۆستی سەرۆك كۆمار وەربگرێت، بەڵام شكستی هێناو بەرهەم ساڵح، لە پشكی یەكێتی ئەو پۆستەی وەرگرت.