بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی سلێمانی داوا لە قوتابخانەكان دەكات بەخێرایی وەڵامی پرسیارەكانیان بدەنەوە.

خۆگر خالید ئسماعیل سەرۆكی لیژنەی e-perwerde بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی سلێمانی ئاماژەی بەوەکرد، لە ماوەی رۆژانی داهاتوودا بە شێوەی راپرسی کۆمەڵێک پرسیار ئاڕاستەی قوتابخانەکان دەکرێت کە پێویستە خێرای وەڵامیان بدرێتەوە.

راشیگەیاند،” تاوەکو وەڵامی پرسیارەکە نەدرێتەوە ناتوانیت سیستمی (e-parwarda) بەکاربهێنیت”.

دوای سەرهەڵدانی ڤایرۆسی كۆرۆنا لەلایەن وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمەوە سیستەمی (e-parwarda) پەیڕەو دەکرێت، لەو رێگەیەوە خوێندکاران دەتوانن تەواوی وانەکانی قوتابخانە بەشێوەی ئۆنڵاین تێدا بخوێنن.