سنورمیدیا

بەڕێوەبەری بارزگانی خۆراک لە سلێمانی رایدەگەیەنێت، ماددەیەكی دیكەی بۆ بەشەخۆراکی مانگانەی ھاووڵاتیان زیادكراوە.

شەوکەت محەمەد، بەڕێوەبەری بارزگانی خۆراک لە سلێمانی بە سنورمیدیای راگەیاند” بۆ مانگی داهاتوو جگە لە فاسۆلیا، دۆشاوی تەماتە، لەتكە نۆك، ماددە سەرەكییەكان (ئاردو رۆن و شەكر) نیسكیش زیادكراوە”.

وتیشی، ماددەكان گەیشتە دەستیان، بەسەر هاووڵاتیاندا دابەشیدەكەن.

دوای 15 ساڵ هەندێك ماددە بۆ بەشە خۆراكی هاووڵاتیان زیادكراو بەوتەی بەڕێوەبەری خۆراكی سلێمانی بڕیارە لەمەودوا ھەموو مانگێک ئەو ماددە خۆراكیانە بەسەر ھاووڵاتیاندا دابەشبکرێت.