کۆشکی سپی پشتیوانی ئیدارەی ئەمریکا بۆ خۆبەڕێوەبەری رۆژئاواوو ھەسەدە دوپات دەكاتەوە.
وەفدی باڵای مەسەدە بە سەرۆکایەتی ئیلھام ئەحمەد سەرۆکی دەستەی بەرێوەبەری ئەنجومەنی سوریا دیموکرات لەگەل ژمارەیەک نوێنەری ئیدارەی ئەمریکا لە کۆشکی سپی کۆبۆنەوە.
پێگەی رەسمی ئەنجومەنی سوریا دیموکرات ئاشکرایکرد، لە کۆبۆنەوەدا وەفدی باڵای کۆشکی سپی جەختیان لە پشتیوانی واشنتون بۆ هەسەدەو ھەسەدەو خۆبەرێوەبەری باکوری خۆرھەلاتی سوریا کردوەتە.
هەروەها لە كۆبوونەوەی نێوان بەرپرسانی هەسەدەو كۆشكی سپی-دا شێوازی گەیشتن بە چارەسەری سیاسی بۆ قەیرانی سوریا تاوتوێ کراوە.
بەگوێرەی زانانیارییەكان ئیدارەی بایدن باپەندی خۆیان بە ھاوپەیمانیتی لەگەل ھەسەدە و مانەوەی ھیزەکانی ئەمریکا لە سوریا تا کوتاییھێنان بە رێکخراوی تیرۆریستی داعش و بەدێھێنانی سەقامگیری لە ناوچەکە راگەیاندووە.