سنورمیدیبە بڕیاری قوباد تاڵەبانی، بڕە پارەیەك بۆ مووچەی كارمەندانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی گەرمیان خەرجكرا كە لەلایەن چەند كەسێكەوە دزرابوو.

قازی نەجمەدین غەنی، بەڕێوەبەری پۆلیسی دارستانی كفری بە سنورمیدیای راگەیاند، لەلایەن قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە بڕی 39 ملیۆن و 710 هەزار دینار بۆ موچەی كارمەندانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی گەرمیان خەرجكرا كە لە ماوەی رابردوودا دزرابوو.

وتیشی، سبەینێ یەكشەممە ئەو بڕە پارەیە بەسەر كارمەندانی پۆلیس و دارستانی گەرمیاندا دابەشدەكرێت.

بەڕێوەبەری پۆلیسی دارستانی كفری بۆ سنورمیدیا ئەوەشی خستەڕوو، تائێستا ئەو كەسانە دەستگیر نەكراون كە پارەكەیان دزیوە، وتیشی بەپێی زانیاری ئێمە دزەكان ژمارەیان دوو كەس بووەو لە ئێستاشدا دۆسیەكە بە كراوەی لە دادگا ماوەتەوە.

لە چەند مانگی رابردوودا مووچەی مانگی 6ی كارمەندانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی لە ناو بازاڕی كفری لەلایەن چەند كەسێكەوە دزرا.