وەزارەتی ناوخۆی هەرێم روونكردنەوەیەك لەبارە كۆبوونەوەی ژمارەیەك لە هۆزە عەرەبەكان لە هەولێر لە ژێر ناوی (السلام والاسترداد) بڵاو دەكاتەوە و رایدەگەیەنێت كۆبوونەوەكە بە بێ ئاگاداری و بەشداری حكومەتی هەرێم بووە.

دوای ئەوەی بەشێک لە ھۆزە عێراقییەکان لە ھەولێر کۆبوونەوەو پێشنیاری رێککەوتنیان لەگەڵ ئیسرائیل کرد، وەزارەتی ناوخۆی ھەرێمی کوردستان روونكردنەوەیەكی بڵاوكردەوە.
وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە رونکردنەوەیەکدا ئاماژەی بەوەکردووە، کۆبوونەوەکە بەبێ ئاگاداری و بەشداری حکومەتی ھەرێمی کوردستان ڕێکخراوە و بەڕێوەچووە.

راشیگەیاندووە، کۆبوونەوەکە بە ھیچ شێوەیەک گوزارشت لە ھەڵوێستی حکومەتی ھەرێمی کوردستان ناکات و ڕێکاری پێویست بەرامبەر چۆنیەتی ڕێکخستنی کۆبوونەوەکە دەگرنە بەر.

دەقی روونكردنەوەكەی وەزارەتی ناوخۆ:
“كۆبوونەوەكە بەبێ ئاگاداری و بەشداری حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕێكخراوە و بەڕێوەچووە، ئەم كۆبوونەوەیە بە هیچ شێوەیەك گوزارشت لە هەڵوێستی حكومەتی هەرێمی كوردستان ناكات، ڕێكاری پێویستیش بەرامبەر چۆنیەتی ڕێكخستنی كۆبوونەوەكە دەگرینەبەر.

وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان