لە گوندی سەرکەن-تاوێرەی سەر بە پارێزگای هەڵەبجە تەرمی پیاوێك بەکوژراوی دۆزرایەوە وتەی پۆلیس ئەو پیاوە لەلایەن خێزانەکەیەوە کوژراوە.

موقدەم بەرزان عوسمان وتەبێژی بەڕێوبەری پۆلیسی هەڵەبجە ڕایگەیاند: دوای ئەوەی لە رۆژی 21/9/2021 هاوڵاتیەکی دانیشتووی گوندی مۆریاس لە ناحیەی بەرزنجە دیارنامێنێت، تەرمەكەی لە گوندی تاوێرە دۆزرایەوە.

وتیشی، ئەو پیاوە ناوی (هه. ڕ. م.) تەمەن 40ساڵەو پیشەی کاسبەو لەلایەن خێزانەکەی بەناوی (پ. ح. م.) كە تەمەنی 33ساڵە كوژراوە.

وتەبێژی پۆلیسی هەڵەبجە ئاماژەی بۆئەوەكرد، بكوژەكە بە هاوکاری تۆمەتبارێکی دیکە بەناوی (ح. خ. ح.) تەمەن 20ساڵ پیشە شۆفێر مێردەكەی كوشتووە.

راشیگەیاند، بەهاوکاری هەریەک لە بەشی پۆلیسی سەیدسادق و بنکەی پۆلیسی بەرزنجە تەرمەکە دۆزراوەتەوەو رەوانەی پزیشكی دادوەری كراوە.

وتەبێژی پۆلیسی هەڵەبجە ئاماژەشی بەوەکرد تۆمەتبارەکە لەبەردەم دادوەردا دانی بەتاوانەکەیدا ناوەو بە پێی مادەی 406لە یاسایی سزادانی عیراقی بەندکراوە، هۆکاری رووداوەكەشی بۆ کێشەی خێزانی گەڕاندوەوە.