وەزارەتی دارایی رایگەیاند، ئەمڕۆ دەست بە دابەشكردنی مووچەی مانگی 9ی مووچەخۆران دەكەن بە بێ لێبڕین.
وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، ئەمڕۆ شەممە 25ی ئەیلوول، مووچەی مانگی 9ی وەزارەتی تەندروستی بەبێ لێبڕین و بەڕێژەی 100% دابەش دەكرێت.
بەپێی زانیارییەكان، لەم هەفتەیەدا مووچەی پێشمەرگە و هێزەكانی 70 و 80 و زێرەڤانی و وەزارەتی دارایی و خانەنشینانی سەربازی و كەسوكاری شەهیدان خەرج دەكرێت.
بەپێی بڕیاری وەزارەتی دارایی، لە ماوەی 10 ڕۆژدا مووچەی سەرجەم وەزارەت و دەستە و سەرۆكایەتی و خانەنشینان دابەش دەكرێت.