سنورمیدیا _ تایبەت
ژنی دووەمی یەكێك لە ئەندامانی فراكسیۆنی نەوەی نوێ پەرلەمانی كوردستان، كاندیدە بۆ پەرلەمانی عێراق.
سنورمیدیا زانیویەتی ژنی دووەمی سیپان ئامێدی، كاندیدی نەوەی نوێیە بۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق.
رێمان زوهێر كاندیدی نەوەی نوێیە لە بازنەی دهۆك و ئامێدی و بەپێی زانیارییەكانی سنورمیدیا زمانی عەرەبی بە باشی نازانێت.
بەهۆی كاندیدكردنی هاوسەری پەرلەمانتارەكانی و خوشكەكەی بۆ پەرلەمانی عێراق، شاسوار عەبدولواحید سەرۆكی جوڵانەوەی نەوەی نوێ توشی رەخنەی زۆر بووەوە.

شاسوار عەبدولواحید و ڕێمان زوهێر