میدیای فەرمیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان وەڵامی عارف تەیفور ئەندامی مەكتەبی سیاسی پارتیی دایهوه كه رایگەیاندبوو: “پێشبینی دەكەن یەكێتی لە سلێمانی ساختەكاری بكات” و پێی دهڵێت: قسهكانت پاكانهكردنه بۆ تهزویرهكهی زۆنی زهرد”.
عارف تەیفور، ئەندامی مەكتەبی سیاسی و سەرۆكی ئەنجومەنی سەركردایەتی پارتی لە سلێمانی-هەڵەبجە، بەمیدیای حزبەکەی راگەیاندبوو”پێشبینی ئەوە دەكەین یەکێتی ساختەکاری زۆر لە سنوورەكەدا بكات ، وەك پارتی هەوڵدەدەین ساختەكاریەكانی یەكێتی ئاشكرا بكەین و لایەنی پێوەندیدار ئاگادار بكەینەوە .”
عارف تەیفور وتبوی “لە بنەڕەتدا سلێمانی زێدی پارتییە، پارتی كە دامەزراوە لە سلێمانییەوە دەستی پێ كردووە”.
له وهڵامی عارف تهیفوردا، میدیای فەرمی یەكێتی دهڵێت “ئەم قسەیەی ئەم سەرکردەیەی پارتی بۆ دوو مەبەستە: یەکەم بۆ پاکانەی تەزویریانە لە زۆنی زەرد و دووەم بۆ شاردنەوەی شکستی حەتمیانە لە سلێمانی و گەرمیان و کەرکوک.”
میدیای یهكێتی رایگهیاندوه كه عەرەب بەم قسانهی عارف تهیفور دهڵێن: “ضربنی وبكی سبقنی واشتكی”، خەواجە و ئەفەندییەکانیش پێی دەڵێن “شەڕی پێشوەختە” و کوردەواری خۆشمان پێی دەڵێن: “دەستەچەورەکەی بەسەری خەڵك دەسرێت.”
له كۆتایی وهڵامهكهشدا بۆ ناوبراو، میدیای یهكێتی وتویهتی “ئەسڵەن تەزویر نازناوی مەکر و نازی پارتییە و ھەر ئەوانی پێناسراونەتەوە.”