پارێزەری دەستگیرکراوانی بادینان بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، ” ئەمڕۆ لەلایەن ئاسایشی گشتی هەرێمەوە ئاگادار کراوەتەوە کە لە سبەینێوە کەسوکاری دەستگیرکراوان دەتوانن سەردانی دەستگیرکراوان بکەن”.
بەشدار چاوشێن پاریزەری دەستگیرکراوانی بادینان رایگەیاند “ئەمڕۆ بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاسایشی هەرێمەوە بە دەستگیرکراوانی بادینانی راگەیاندووە کە کەسوکاریان دەتوانێت سەردانی دەستگیرکراوان بکات، بەومەرجەی کە ڤاکسینی دژ بە کۆرۆنایان وەرگرتبێت”.
ئەمە لەكاتێكدایە زیاتر لە مانگێكە رێگری دەكرێت لەسەردانیكردنی كەسوكار و هاوڕێكانیان بۆ لای گیراوانی بادینان