بەرێوەبەری گشتی گومرکی هەرێم ئاشكرایكرد كه‌ جموجوڵی بازرگانی لە مەرزی باشماخ و پەروێزخان زۆر كەمیكردووە، ماوەی دوو مانگە داهاتی گومرگ بە ڕێژەی لە %40 كەمیكردووە.
ساماڵ عەبدولڕەحمان، بەرێوەبەری گشتی گومرکی هەرێم رایگه‌یاندوه‌: ئەو ئاسانكارییە زۆرەی لە مەرزەكانی ژێر دەستەڵاتی حكومەتی عێراقی بۆ بازرگانان دەكرێت بۆ هاوردەكردنی كاڵاو شمەكەكانیان بووەتە ۆی ئەوەی جموجوڵی بازرگانی لە مەرزەكانی باشماخ و پەروێزخان تەواو ڕوو لە كەمی بكات.
وتیشی: لەو مەرزانە ڕێنماییەكانی تەعریفەی گومرکی جێبەجێ‌ ناكرێن، بازرگانەكانیش بەدوای دەروازیەكدا دەگەرین كە كەمترین باجیان لەسەر دانێن و بەكەمترین پارە شمەك و كاڵاكانیان هاوردە بكەن، دەشڵێت: بەهۆی كەمبوونەوەی جموجوڵی بازرگانی لە هەردوو مەرزی باشماخ و پەروێزخان ماوەی دوو مانگە داهاتی گومرگیش لەو دوو مەرزە بۆ رێژەی لە %40 كەمیكردوه‌.
به‌وته‌ی بەرێوەبەری گشتی گومرکی هەرێم، ئه‌م كه‌مكردنه‌ كاریگەری خراپی دەبێت لەسەر كەمبوونەوەی داهاتی ناوخۆ و ئەگەر حكومەتی عێراق 200 ملیار دینارەكە نەنێرێت زیاتر كاریگەری ئەو كەمبوونەوەی داهاتی گومرگە دەردەكەوێت.