بەشی ڕاگەیاندنی حەج و عومرەی هەرێمی كوردستان ئاشکرایکرد،  عومرەکارێکی هەرێمی کوردستان لە وڵاتی سعودیە گیانیلەدەستداوە.

 

ڕاگەیاندنی حەج و عومرەی هەرێم دەڵێت “عومرەکارەکە ناوی (مستەفا سلێمان مستەفا مزوری)یە و دانیشتووی شاری دهۆکە و دوای تووشبوونی بە جەڵتەی دڵ و مانەوەی بۆ ماوەی پێنج ڕۆژ لە نەخۆشخانەی مەلیک عەبدوڵڵا لە شاری مەککە، کۆچی دوایی کردووە”.

مەلا سەرمەد جەمیل، بەڕێوەبەری حەج و عومرەی دهۆک هەواڵەکەی پشتڕاستکردەوە و ڕایگەیاند، بڕیارە هەر ئەمڕۆ لە گۆڕستانی شەهیدانی حەرەم لە شاری مەککە بەخاکبسپێردرێت.

دوای کردنەوەی گەشتی عومرە بەڕووی هاوڵاتییانی کوردستاندا، ئەمە یەکەم عومرەکاری هەرێمی کوردستانە کە لە سعودیە گیانلەدەستبدات.